إتحاد العلماء بانگێشتی هاوڵاتیان دەکات بۆ بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر

ئەندامانی إتحاد العلماء سەردانی دوکاندارەکانی دیاربەکر کرد و بانگێشتیان کرد کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بکەن کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە مەیدانی نەورۆزی دیاربەکر بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
مەلا رەمزی ئوچار ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی إتحاد العلماء و مەلا نازم شیمشەک ئەندامی إتحاد العلماء لەگەڵ شاندێکی یاوەر لە شەقامەکانی دیاربەکر گەڕانەوە و سەردانی دوکاندارەکانیان کرد و بانگێشتیان کرد بۆ بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیدارێن پێغەمبەر بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."